یوتیوب هەڵمەتی سڕینەوەی بەشێك لە چەناڵ و ڤیدیۆكانی دەستپێكرد

پێگەی یوتیوب ڕایگەیاند، هەڵمەتی سڕینەوەی ئەو ڤیدیۆیانەی كە باس لە خراپیی خۆڤاسینكردن دەكەن دەستپێكردووە.

ڕۆژنامەی “وۆڵ ستریت جۆرناڵ” لەزاری كاربەدەستانی پێگەی “یوتیوب”ـەوە بڵاویكردەوە، هەڵمەتەكە ئەو ڤیدیۆیانە دەگرێتەوە كە بانگەشەی خراپیی كاریگەرییەكانی خۆڤاكسینكردن لەدژی كۆرۆنا دەكەن.

ڕوونیكردەوە، یوتیوب دەیەوێت ڕێگەبگرێت لە بڵاوكردنەوەی زانیاریی نادروست و چەواشەكارانە لەبارەی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا، بەتایبەت ئەو ڤیدیۆیانەی كە باس لەوە دەكەن خۆڤاكسینكردن مرۆڤ تووشی شێرپەنجە و نەزۆكی و ئۆتیزم دەكات.

وتەبێژێك بەناوی یوتیوب بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە، ئێستا یوتیوب زیاتر لە هەموو كاتەكانی پێشوو گرنگی بە دۆسیەی كۆڤید- 19 دەدات و لە ساڵی ڕابردووەوە زیاتر لە 130 هەزار گرتە ڤیدیۆی سڕیوەتەوە.

ئاشكرایكردووە كە چەندین چەناڵی یوتیوب بۆ هەمیشە سڕدراونەتەوە چونكە زانیاریی چەواشەكارانەیان لەبارەی ڤاكسینی دژەكۆرۆناوە بڵاوكردووەتەوە.

پێشتر جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاندبوو، زانیارییە چەواشەكارەكانی سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەبارەت بە كۆڤید- 19 و خۆڤاكسینكردن دەبنەهۆی “كوشتنی خەڵك”.

بابەتی پێشتر

گوگوش.. دەنگێك بۆ زیندووڕاگرتنی هونەری فارسی لە تاراوگە

بابەتی دواتر

سەرۆكی پێشووتری فەرەنسا زیندانیدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین مووشەكی سەروو دەنگ كە “ئاڵنگاریی یاساكانی فیزیا دەكات” تاقیدەكاتەوە

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئاشكرایدەكات، چینییەكان تەنها لە هاوینی ڕابردوودا بەلایەنی كەمەوە دووجار چەكی سەرووی دەنگیان تاقیكردووەتەوە. ڕۆژنامەی “فاینانشەڵ تایمز”…
Total
0
Share