بەهۆی ناڕەزایەتیی هاوڵاتییانەوە چین رێککارەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنای کەمکردەوە

لە دوای ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانەی ماوەی چەند رۆژێکە بەشێک لە شارەکانی چینی گرتووەتەوە، حکومەتی ئەو وڵاتە بەشێک لە رێککارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنای کەمکردەوە.

ماوەی چەند هەفتەیەکە حکومەتی چین، چەندین رێوشوێنی توندی بە مەبەست بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا گرتە بەر کە دیارترینیان ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنابوو پێش چوون بۆ نەخۆشخانە و شوێنە گشتییەکان.

ماوەی چەند رۆژێکیشە هاوڵاتیانی پەکینی پایتەخت و بەشێک لە شارەکانی رۆژئاوای وڵاتەکە خۆپیشاندانیان دەستپێکردووە و لە چەند شوێنێکیش رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان روویداوە.

لەو چێوەیەدا ئەمڕۆ بڕیاردرا سۆپەرمارکێت و هۆتێل و چێشتخانەکان قۆناغ بە قۆناغ بکرێنەوە و دواتر رێککارەکانی دیکەش خاوبکرێنەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەکسیۆس: ئێران پێشنیارێکی نوێی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ پێشکەشی ئەمریکا کردووە

پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی و دوو سەرچاوەی ئاگادار لەناوخۆی ئـ.ـێران بڵاویکردووەتەوە، ئـ.ـێران پێشنیارێکی نوێی…
Total
0
Share