نرخی زێڕ ریکۆردێکی نوێی تۆمارکرد

نرخی زێڕ لە مێژووی خۆیدا ریکۆردێکی نوێی لە بەرزبوونەوە تۆمارکرد.

ئەمڕۆ هەینی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان گەیشتە دوو هەزار و 612 دۆلار.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی زێڕ بەردەوام بووە لە بەرزبوونەوە، وەک شارەزایانی بواری ئابووری پێشبینیان کردبوو هەرگیز جارێکی دیکە نەگەڕایەوە پێش دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.

بەرزبوونەوەی چەند رۆژی رابردووی نرخی زێڕ هاوکاتە لەگەڵ دابەزاندنی نرخی سوودەکان لەلایەن بانکی ناوەندی ئەمریکاوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی خێراتر دەکرێت

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، رایدەگەیەنێت، “پرۆسەی دابەشکردنی زەوی خێراتر دەکرێت”. وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ‎ئەمڕۆ…
Total
0
Share