بەهای دۆلار دابەزی

ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی دیکە بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی رووی لە دابەزین کردەوە.

لە ئێستادا بەهای 100 دۆلار لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی یەکسانە بە 151 هەزار و 700 دینار.

پێشبینی دەکرێت، ئەمڕۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەردەوامیی هەبێت.دابەزینی بەهای دۆلار پەیوەستە بەو رێککارانەی کە حکومەتی عێراق بۆ چوونە دەرەوەی دۆلار بە رێگەی نایاسایی گرتوویەتییە بەر، هاوکات بۆ دروستکردنی پەیوەندیی لەنێوان بانکەکانی عێراق و بانکە دەرەکییەکان دەگەڕێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی شایستەی دارایی ئەو فەرمانبەرانەی لە کاتی خۆیان زیاتر دەوام دەکەن

ئەندامێکی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێک لە کاتی خۆی زیاتر دەوام بکات، پارەی زیادەی کارکردنی دەخرێتە…
Total
0
Share