سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق باسی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی خۆی و دۆناڵد ترەمپ دەکات بەرلە کوشتنی قاسم سولەیمانی و مەهدی موهەندیس و دەڵێت، ترەمپ پرسیاری لێکردووە ئەوانەی هێرشیانکردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق ئێرانی بوون یان عێراقی؟.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشوی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی میادین ڕایگەیاندووە، ” شه‌وی سه‌ری ساڵ كاتژمێر 9:00 به‌كاتی به‌غداد، دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا په‌یوه‌ندی پێوه كردم، تره‌مپ سوپاسی ئێمه‌ی كرد كه كۆتایی به گه‌مارۆی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا هێنرابوو و پرسیاری ئه‌وه‌ی لێكردم، ئایا ئه‌وانه‌ی گه‌مارۆی باڵیۆزخانه‌یان دابوو ئێرانی بوون یان عێراقی؟ منیش ئەوەم پێ وت کە، ئه‌وان كه‌سوكاری چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه عێراقییانه بوون كه له سنووری نێوان عێراق و سووریا له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه كرابوونه ئامانج”.
بەپێی گێڕانەوەکەی عادل عەبدولمەهدی، دۆناڵد ترەمپ وتویەتی، “ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئێرانییه‌كان به‌باشی ناناسن، به‌ڵام عێراقییه‌كان زۆر به‌باشی ئه‌وان ده‌ناسن”.
عادل عەبدولمەهدی لە وەڵامدا وتوویەتی، “ئێرانییه‌كان ده‌ڵێن ئێمه جه‌نگمان ناوێت، ئه‌مه‌ریكاش به هه‌مان شێوه، بۆیه پیشنیاز دەکەم، یان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دانوستانی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان، یان كار له‌سه‌ر رێككه‌وتنێکی دیکە بکەن وەک ساڵانی دوای ئازادکردنی عێراق کردوتانە”.”.
ترەمپ وتوویەتی، ” ئێوه دانوستانكاری باشن، ئه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه پێتان ده‌كرێت، ئێمه‌ش ئاماده‌ین”.
عادل عەبدولمەهدی وتوشیەتی، ” ئه‌وكات ڕه‌زامه‌ندی و بانگهێشتێكی فه‌رمی هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی به‌مه‌به‌ستی دانوستانه‌كان بێته عێراق، پرۆسه‌ی كوشتنه‌كه پلانی رۆژێك و دوو رۆژ نه‌بوو، به‌ڵكو دیاره كه بڕیاردان بۆ كارێكی له‌و جۆره ماوه‌یه‌كی درێژ بووه كاری له‌سه‌ر كراوه”.
سوپای ئەمریکا، قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدران و ئەبومەهدی موهەندیسی جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە سەری ساڵی ڕابردوودا لە فڕۆکەخانەی بەغداد کردە ئامانج، ئەوەش کاردانەوەی ئێران و گروپە چەکدارییەکانی حەشدی شەعبی بەدوای خۆیدا هێنا.
ئێستا لەگەڵ نزیکبوونەوە لە یادی کوشتنی قاسم سولەیمانی ئێران هەڕەشە دەکات و ئەمریکاش دەڵێت وەڵامی هەموو هێرشێک دەدەنەوە.