میدیای یەکێتی: سودانی لە سەردانەکەیدا دێتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان بکات و سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغداد کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئاماژەی بەوەکردووە بڕیارە سەردانی سلێمانی بکات و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پرسی مووچە و بودجە، سەرژمیری گشتی، هەناردەکردنی نەوت و کێشە چارەسەرنەکراوەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغداد لە کارنامەی گفتوگوکانی سەردانەکەیدا دەبن.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، رۆژی 5ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق كۆبووە و  چەند پێشنیازە یاسایەك پەسەند كران كەگرنگترینیان پێشنیازی هەمواركردنەوەی ماددەی دووە لە یاسای بودجە كە بریتییە لەپابەندبوونی وەزارەتی دارایی عیراق بەقەرەبووكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەخەرجییە “سیادییەكان” بۆ تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت، بەرانبەر ئەو نەوتەی كە لەلایەن هەرێمەوە بەرهەم دێت و لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نیشتمانی “سۆمۆ” و وەزارەتی نەوتی فیدراڵەوە وەردەگیرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەکانی سلێمانی لەبارەی پشووەوە سەرپشک دەکرێن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لەبارەی پشووەوە، پەروەردەکانی سلێمانی سەرپشک دەکات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەروەک…
Total
0
Share