هەڤاڵ ئەبوبەكر: بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان لە گفتوگۆی بەردەوامداین

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان لەگەڵ توركیا لە گفتوگۆی بەردەوامدان.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە گفتوگۆی بەردەوامداین لەگەڵ بەرپرسانی توركیا بۆ ئەوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لەگەڵ توركیا كۆتایی پێبێت، بەڵام ئەو بابەتە بابەتێکی یاسایی و کارگێڕی و خزمەتگوزاری نییە، بەڵکو بابەتێکی ئەمنی و سەربازی و سیاسییە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وتیشی، “پێویست دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان وەڵامی ئەو دۆخە بدەنەوە، چونکە سلێمانی شوێنێکی ئارامە، فڕۆکەخانەکەشی مەدەنییە”.

باسی لەوەشكرد، راوەستاندنی ئەو گەشتانە قەرەبووکراوەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانیی و نێودەوڵەتیی دیکە.

پارێزگاری سلێمانی روونیشیكردەوە، لەگەڵ کونسوڵخانە قسەمان کردووە و لەهەوڵداین بۆ ئەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتەکانی لەگەڵ توركیا ئاسایی بێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای پارێزەران: لەلایەن پاسەوانی دادوەرێک بەتوندی لە پارێزەرێک دراوە

سەندیکای پارێزەرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لەناو بینای دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر لەلایەن پاسەوانانی دادوەر (سرود)ـەوە، هێرشکراوەتە سەر پارێزەر…
Total
0
Share