راگەیەندراوی پۆلیسی راپەڕین لەبارەی گیانلەدەستدانی دوو منداڵ

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵەوە خنکاون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 06:00ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە، تەرمی دوو منداڵ بە ناوەکانی (مەیلی مەریوان محەمەد) لە رەگەزی مێ و (میر مەریوان محەمەد) لە رەگەزی نێر کە هەردووکیان دووانەن و تەمەنیان شەش ساڵە، دانیشتووی رانیە/ گەڕەکی تیتۆکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە وتەی کەسوکاریان، شەوی رابردوو لە ژووری منداڵەکان هیتەری کارەبا کاریکردووە و فەرشی ژێر هیتەرەکە گەرمبووە، ئەمەش بووەتەهۆی دەرکردنی بۆن و دووکەڵ لە ژوورەکەدا و هەردوو منداڵەکە بەهۆی دووکەڵی فەرشەکانەوە، خنکاون.

باس لەوەشدەکات، تەرمی هەردوو منداڵەکە دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەریی رانیە، رادەستی کەسوکاریان کرایەوە؛ پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

پۆلیسی راپەڕین ئاگاداری هاوڵاتییانیش دەکاتەوە، شەوان لە کاتی خەوتندا ئامێرە کارەباییەکان بکوژێننەوە تا بەدووبن لەم رووداوانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەفین دزەیی: مووچەخۆرانی هەرێم بەشێکن لە هاوڵاتیانی عێراقی پێویستە حکومەتی فیدراڵ ئەرکەکانی خۆی بەتەواوی جێبەجێ بکات

سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم رایگەیاند، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەشێکن لە هاوڵاتیانی عێراقی، بۆیە پێویستە حکومەتی…
Total
0
Share