كەشناسیی هەرێم: بەفربارینی بچڕ بچڕ تا سبەی بەردەوام دەبێت

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم بەفربارینی بچڕ بچڕ لە ناوچە شاخاوییەكان تا سبەی بەیانی بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت و لە هەندێك کات نیمچەهەور دەبێت تا نیوە شەو ئەگەرى نمە بارانێکى کەم لە سەنتەرى شارەکان هەیە و بەفر بارینى بچڕ بچڕ تا سبەى بەیانى زوو لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوامى دەبێت.

نزمترین پلەکانى گەرمى زیاتر روو لە دابەزین دەکەن، بە بەراورد لەگەڵ نزمترین پلەکانى گەرمای ئەمڕۆ.

كەشناسی دەشڵێت، ئێستا لە باشوورى هەرێم خۆڵبارین هەیە و مەوداى بینین لە کەرکوک 2کم، لە خورماتوو 1کم و لە چەمچەماڵیش تۆزێکى سووک هەیە.

دەربارەی كەشوهەوای سبەینێش ئاماژەدەدات، سبەى بەیانى ئاسمان هەور و نیمچەهەورە دەبێت، بەرزترین پلەکانى گەرما بە (2-4) بەرزدەبنەوە لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزێکى سووک.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشێلكارییەكانی دەرهەق بە زیندانیانی بادینان گەیەندرایە دەستەی مافی مرۆڤ

تیمی پارێزەرانی بادینان رایدەگەیەنێت، پێشێلکارییەکانی دەرهەق بە زیندانیان-یان گەیاندووەتە سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ. بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی…
Total
0
Share