پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، ئەو خۆرەی لە هەناوی ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا جێگیربووە لە رۆژئاڤاوە هەڵدێت.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، رایگەیاند، ئەستێرەکان بگۆڕن بە خۆر، ئەو خۆرەی گەرمی و رووناکی، هێز، وزە، تین و تاو، لەخۆی وەردەگرێت، ئەو خۆرەی رەهەندێکی قووڵ و رەسەنی مێژوویی، ئەفسانەیی، ئایینی و ئەندێشەیی هەیە، سەرچاوەی بوون، ژیان گەشەکردن و بەردەوامبوونە.
دەشڵێت، ئەو خۆرەی لە هەناوی ئاڵای پیرۆزی کوردستاندا جێگیربووە، ئەمجارە بە پشتیوانیی خودا، هێزی گەل و دۆستە راستەکانمان لە رۆژئاڤاوە هەڵدێت، بۆ ئەمڕۆی گۆڕانکارییەکان و، ململانێکان؛ ناوەڕۆک و واتایەکی دورتر کاراتر و کاریگەرتری هەیە و دەبێت.