راوێژکارێکی سودانی: شەڕی ئێمە لەگەڵ دۆلار نزیکە لە کۆتایی

راوێژکاری میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “پێشتر وتمان و ئەمڕۆش پشتڕاستی دەکەینەوە، شەڕەکەمان لەگەڵ دۆلار نزیکە لە کۆتایی”.

هیشام ریکابی، راوێژکاری میدیایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوە کردووە، “ئیرادەی حکومەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە چوارچێوەی دامەزراوە داراییەکانی عێراق و پێداگری لەسەر ئەو کارە هۆکاری گرنگ بوون بۆ بەهێزکردنی متمانە لە نێوان بەغداد و واشنتۆن”.

دەشڵێت، “ئەنجامدانی چاکسازی هەنگاوێکی ئەرێنی بوو بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەناو کەرتی بانکیدا، پێشتر وتمان و ئەمڕۆش پشتڕاستی دەکەینەوە، شەڕی ئێمە لەگەڵ دۆلار نزیکە لە کۆتایی.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەهای دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی بە نزیکەی 1510 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا و پێشتریش بەهای یەک دۆلار گەیشتبووە نزیکەی 1710 دینار.

بابەتی پێشتر

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی كریسمس لە كریستیانەكان دەكات

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر: گرێبەستی ئەلیكترۆنی بۆ ماوەی چەند رۆژێك رادەگیرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share