تایبەت بە دۆسیەی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە شاندێک سەردانی ئێران دەکات

بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە بڕیارە شاندێکی عێراق و هەرێم سەردانی ئێران بکات.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ وەک نوێنەری هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەران سەردانی بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراقم کرد تایبەت بە دۆسیەی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تا ئێستا 120 منداڵی ونبووی هەڵەبجە نەدۆزراونەتەوە و و هەوڵێکی وا نەدراوە کە بتوانین لە زووترین کاتدا بە کەسوکاریان شادبکرێنەوە، جگە لەوەی ئەو منداڵانەشی کە دۆزراونەتەوە بەهۆی نەبوونی تاقیگەیەکی باوەڕپێکراو بۆ پشکنینی DNA کێشەیان بۆ دروستبووە”.

ئاشکراشیکرد، بریکاری وەزارەتی دەرەوە بەڵێنی هەموو هاوکارییەکی پێداین، لەو چێوەیەشدا لە ئایندەیەکی زۆر نزیکدا، شاندێک بە ئەندامێتی من و پارێزگاری هەڵەبجە و نوێنەری ئەو خێزانانەی منداڵیان ونبووە سەردانی وڵاتی ئێران دەکەین و بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو منداڵانە دەکەین.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە سکاڵای هەیە

بابەتی دواتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: لە رابردوودا بەناوی پاشەكەوتەوە چەندین مووچەی مووچەخۆران فەوتاوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share