کەشناسیی هەرێم: شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە سبەینێ پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و بارانبارین کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان هەور دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەرى نمەباران هەیە لە سەر هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان، لە کاتى نمە باران بەفر دەبارێت لە سەر لووتکەى شاخە بەرزەکان، لەسەنتەرى پارێزگاکان زۆربەى کاتەکان ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (4-6) پلە ى سیلیزى و دورست بوونى تەم لەسەر ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانى بەیانی زوو، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە ئەمڕۆ.

بابەتی پێشتر

سودانی: دوورخستنەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە کوردستان بەشێکە لە دانوستانەکانمان

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق نزیکەی 204 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share