لە سنووری گوندی خەراجیان هاوڵاتییەک بە تۆمەتی راوکردن دەستگیرکرا .
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ لە گەڕان و پشکنین بەردەوامدان و رێگری لە سەرپێچیکاران دەکەن ، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکیان توانییان هاوڵاتییەك دەستگیربکەن ، کە سەرقاڵی راوکردنی باڵندەبوو.
باس لەوەش دەکات، هاوکات دەست بەسەر دوو باڵندەی جۆری (کۆتری شینکە)ی راوکراو لەگەڵ یەک تاپڕ دا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوەو بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.