گالیلۆ، ئەو ئەسپەی لە کریستیانۆ و مێسی و نێیمار گرانترە

گالیلۆی ئەسپ لەلایەن خاوەنەکەیەوە تاوەکو ئێستا لە زاووزێ ڕانەگیراوە، جۆرە ناوازەکەی نەوە دوای نەوە بەردەوام دەبێت

گالیلۆ، ئەسپێکی ئینگلیزی لەدایکبووی ساڵی 1998 و 10 نازناوی لەسەریەکی پاڵەوانیەتی جیهانی بەدەستهێناوە،

گالیلۆ لە ئێستادا ئەسپێکی خانەنشینە و پێشتر نازناوەکانی خێرایی ئیپسۆم دێربی، پاڵەوانیەتی پادشا جۆرج و دێربی ئێرلەندا و پاڵەوانیەتی شاژنە ئیلیزابێزی بەدەستهێناوە، لە ساڵی 2008 یەکەم نازناوی پاڵەوانیەتی جیهانی بەدەستهێناوە و تاوەکو 2019 ڕێگەی بە هیچ ئەسپێکی دیکە نەداوە لە لوتکەدا بێت، مەگەر ساڵی 2008 نەبێت کە تیایدا پلەی دووەمی بەدەستهێناوە.

گالیلۆ گرانبەهاترین ئەسپە لە جیهاندا

گالیلۆ لەلایەن ئایدان ئۆ بریانی ئەسپسوارەوە پەروەردەکراوە و پێشتر باوکی پاڵەوان بووە و خۆشی باوکی ناسانێل و میندینگ و فرانکلە کە سەرجەمیان پاڵەوانی جێگرەوەن، ئەم ئەسپە لەلایەن ڕێکخراوی کۆلیمۆرەوە نرخەکەی بە 200 ملیۆن یورۆ خەمڵینراوە، لە دوای وازهێنانیش پارە بۆ خاونەداریەتیەکەی پەیدادەکات و تەنها سەردانکردنێکی 670 هەزار یورۆی پێویستە.


ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بە داتا و ژمارە دەریخستووە کە نرخی گالیلۆ لە نرخی کریستیانۆ و مێسی و نێیمار بەرزترە، هەروەها لە ژیانی ئاساییدا لە ڕێگەی سپۆنسەر و ڕیکلامکەرانەوە ئەگەر هێندەی ئەو یاریزانانەی بواری تۆپی پێ بەدەستنەهێنێت، کەمتر بۆ خاوەنەکەی کۆناکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ کۆتایی به‌ یوڤی هێنا و له‌گه‌ڵ چێڵسی گه‌یشته‌ چاره‌کی کۆتایی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی چێڵسی و ڤیاڕیاڵ سه‌رکه‌وتنیان بۆ قۆناغی چاره‌کی کۆتایی…
Total
0
Share