لوکاکو و چواری دیکە نرخیان دابەزیوە

وەرزی 2021-2022 بۆ هەندێک لە دیارترین ئەستێرەکانی بواری تۆپی پێ باش نەبووە، دابەزینی ئاشکرا لە نرخی گواستنەوەیاندا ڕوویداوە.

دابەزینی بەهای یاریزانەکانیش بۆ نزمی ئاستیان، یان بەشدارینەکردنیان لە یارییەکان دەگەڕێتەوە.

هێرشبەری بەلجیکی، ڕۆمیلو لوکاکو لە لووتکەی ڕیزبەندیی ئەو یاریزانانەدایە کە نرخیان کەمی کردووە، بەو پێیەی هاوینی ڕابردوو لە ئینتەر میلانەوە بە بڕی 113 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسی-یەوە کرد،بەڵام لەم وەرزەدا 20 یاریی لە خولی ئینگلتەرا کردووە، تەنها گۆڵێکی ڕەخساندووە و پێنج گۆڵی تۆمار کردووە.

وەرزی ڕابردوو لە خولی ئیتاڵیا، تانکەکەی بەلجیکا 36 یاری کرد و 24 گۆڵی تۆمارکرد و 10 گۆڵیشی کرد.

مانچستەر یونایتد بەهۆی دابەزینی نرخی یاریزانەکانییەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە، چونکە لە کۆی پێنج یاریزان کە نرخیان زۆر دابەزیوە، سییانیان لە مانچستەر یونایتد یاریدەکەن.

ڕۆمیلو لوکاکو (چێڵسی) لە 100 بۆ 85 ملیۆن یۆرۆ

جادۆن سانچۆ (مانچستەر یونایتد) لە 85 بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ

لاوتارۆ مارتینێز (ئینتەرمیلان) لە 80 ملیۆن بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ

مارکۆس ڕاشفۆرد (مانچستەر یونایتد) لە 85 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ

ڕافائێل ڤاران (مانچستەر یونایتد) لە 65 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. 4 كەس دەستگیركران كە ژنێكیان هەڵخەڵەتاندبوو و لاقەيان كردبوو

بابەتی دواتر

لیڤاندۆڤسکی لە پێڵاوی ئاڵتوونی-یەوە نزیکە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ جاری دووه‌م له‌ مێژوویدا جامی یوروپا لیگی به‌رزکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یاریی کۆتایی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆتایی یوروپا لیگ،…
زیاتر ببینە

هالاند تاوەکو 2022 یاریناکات

هێرشبەری نەرویجی-ی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند، ئێرلینگ هالاند تاوەکو سەرەتای ساڵی 2022 ناتوانێت بەشداریی هیچ یارییەک بکات. ڕۆژنامەی بێلد…
Total
0
Share