وتەبێژی یەکێتی: ئێزدییەکان وەک پێکهاتەیەکی گرنگی کۆمەڵی کوردەواری سەیردەکرێن

به‌بۆنه‌ی جەژنی رۆژووی ئێزدییەکان وتەبێژی یەکێتی رایدەگەیەنێت، “یەکێتی هەمیشە لە رابردوو و ئێستا و داهاتووشدا وەک بەشێک لە پێکهاتەیەکی گرنگی کۆمەڵی کوردەواری سەیری ئێزدییەکان دەکات”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان به‌بۆنه‌ی جەژنی رۆژووی ئێزی ئێزدییەکان ئاماژە بەوە دەکات، “پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی ئێزیدی له ‌هەرێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی ده‌كه‌ین، هیواخوازین ئه‌م جه‌ژنه‌ ببێته‌ هه‌وێنی به‌رقه‌راربوونی ئۆقره‌یی و ئارامی له و‌ڵاته‌كه‌ماندا و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان ئاین و ئاینزا و پێكهاته‌ جیاجیاكان و كۆتایی بێت به‌ئاواره‌یی و نه‌هامه‌تیه‌كانی هاوڵاتییانی ئێزدی لە كوردستان و عێراق و بگه‌رێنه‌وه‌ بۆ زێدی خۆیان”.

دەشڵێت، “جەختیش دەكەینەوە کە یەکێتی نیشتیمانی كوردستان هەمیشە لە رابردوو و ئێستا و داهاتووشدا پارێزگاری لە خوشک‌ و برا ئێزدییەکان دەکات ‌و وەک بەشێک لە پێکهاتەیەکی گرنگی کۆمەڵی کوردەواری سەیریان دەکات”.‍

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مه‌كته‌بی سیاسيی یه‌كێتى په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

به‌بۆنه‌ی ڕۆژی شه‌هیدی یه‌كێتی-یه‌وه‌ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌. له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتى هاتووه‌،”ڕۆژی شەھیدی…
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێمی کوردستان: حکومەتی عێراق سزای دارایی بەکۆمەڵی فەرمانبەرانی کوردستان دەدات

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق بە چەسپاندنی میکانیزمی “خەرجیی فیعلی” لەبری “تەرخانکردنی پەسەندکراو”، بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی…
Total
0
Share