ماسی برژاندن قەدەغە دەكرێت

داوای قەدەغەكردنی ماسی برژاندن لەناو ماڵاندا دەكرێت و بە فەرمی ئاراستەی حكومەتی خۆجێیی ناوچەیەك كرا.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، داوای داخستنی شوێنەکانی ماسی برژاندنی ناو ماڵان دەکات و دەڵێت، مەترسیدارە.

لە نووسراوێکدا بۆ قائیمقامیەتی قەزای کەلار، بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، پێشنیازی داخستنی شوێنەکانی ماسی برژاندن لەناو ماڵاندا دەکات و ئاشكرایدەكات، هۆكاری پێشنیازەكە بەهۆی دروستکردنی دووکەڵ و بۆنی ناخۆش و پیسبوونی ژینگە و ناشرینکردنی سیمای شار، هەروەها کاریگەریی خراپی ماسی برژاندنە لەسەر تەندروستیی هاوڵاتییان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت دەستیپێکرد

کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە بەشداری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستیپێکرد و دەستپێکی کۆبوونەوەکە بە پیشکەشکردنی ڕاپۆرتی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سۆران: ئەو کەسانەی ئاگریان لە هۆڵێک بەردا دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایدەگەیەنێت، چوار تازەلاویان بەتۆمەتی ئاگربەردان لە هۆڵی بۆنەکانی شەهید شەوکەت، دەستگیرکرد. بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share