قوباد تاڵەبانی: لایەنی کەمتەرخەم لە رووداوەکەی سۆران دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەبارەی رووداوەکەی قەزای سۆرانەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتن و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانن، لایەنی کەمتەرخەم دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا رایگەیاند، کارەساتی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سۆران کە ژمارەیەک گیانلەدەستدان و سووتانی لێکەوتووەتەوە، هەموومانی غەمبار کرد، لە دڵەوە هاوخەمی کەسوکاری قوربانیانی ئەم رووداوە دڵتەزێنەم و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە داخەوە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئەمە چەندەمین جارە ڕووداوی هاوشێوە دووبارە دەبنەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتین و چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانین، لایەنی کەمتەرخەم دەبێت بەرپرسیارێتی یاسایی هەڵبگرێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ خێزان و کەسوکاری قوربانییانی رووداوەکەی سۆرانە

بابەتی دواتر

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی سۆران پێکدەهێنرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share