پۆلیسی گەرمیان: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد بەرلە 17 ساڵ ژنەکەی کوشتووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند، کە بەرلە 17 ساڵ ژنەکەی خۆی کوشتووە و هەڵاتووە.

عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، تۆمەتبارەکە ناوی ( ا – م – ح ) لەدایکبووی 1968ـە، تاوانەکەی لەساڵی 2005 لەشارۆچکەی تەق تەق ئەنجامداوە و خێزانەکەی خۆی کوشتووە و لەشوێنی ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵاتووە.

بەپێی ڕاگەیەنداروی پۆلیسی گەرمیان، تۆمەتبارەکە بەمەبەستی خۆشاردنەوە چەندینجار شوێنێ نیشتەجێبوونی خۆی گۆڕیوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی زانیاری بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە لە ساڵی 2005ـەوە فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای شارۆچکەی تەق تەقەوە هەبووە.

وتەبێژی پۆلیس گەرمیان ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی قەزای کەلار بەپێی مادەی 406 بەندکراوە، دواتر ڕادەستی پۆلیسی شارۆچکەی تەق تەق دەکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: ئەمشەو لەناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن

بابەتی دواتر

مەغریب.. هەوڵەكان بۆ ڕزگاركردنی ڕەیان بەردەوامە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share