هه‌ر ئۆتۆمبێلێك دوکەڵبكات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

بەپێی بڕیارێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر،هه‌ر ئۆتۆمبێلێك دوکەڵبكات ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی پارێزگای هەولێربڵاویکردەوە، بەمەبەستی پاکراگرتنی ژینگەی شارو دابینکردنی مەرجەکانی توندوتۆڵی لە ئۆتۆمبێلەکان بەگشتی و بارهەڵگرەکان بەتایبەتی، سەرجەم شۆفێران و خاوەنی ئۆتۆمبێلە کان ئاگاداردەکەینەوە، نابێت ئۆتۆمبێلەکانیان دوکەڵبکەن و گازی ژەهراوی دەربکەن.

باس لەوەش دەکات، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان دوكه‌ڵ ده‌كات، ده‌بێت تا 20ی ئه‌م مانگه‌ ئۆتۆمبێلەکانیان چاکبکەنەوە، لەگەڵ تەواوبونی ئەو ماوەیە هەر ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگاوبانەکان ببینرێت و دوکەڵبکات و گازی ژەهراوی دەربکات، ڕاستەوخۆ لەلایەن مەفرەزەکانی هاتوچۆوه‌ دەستی بەسەردا دەگیرێت.

بەپێی بڕیارەکە، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە ناچاردەکرێت بە چاککردنەوەی، بە پێچەوانەوە ئۆتۆمبێلەکە لەگەراجی دەستبەسەرداگرتن دەمێنێتەوە تاکو چاکیدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری میترۆ: وەڵامەکەی وتەبێژی حکومەت هەڕەشەیە بۆ سەرجەم کەناڵەکانی دیکە

سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، لێدوانەكەی ئەمڕۆی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی كەناڵی رووداو و كەناڵ8، دەرخەری هەڵكشانی ئامرازەكانی بەربەستدانانن…
Total
0
Share