لە شەقامی 60 مەتریی سلێمانی هەشت ئۆتۆمبێل پێکیاندادا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی 60 مەتری سلێمانی لە نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی هەشت ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا و زیانی ماددی زۆری بەدواوە بوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی 60 مەتری سلێمانی لە نزیک بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لەبەردەم مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران هەشت لە رووداوێکی هاتوچۆدا هەشت ئۆتۆمبێل پێکیاندادا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “رووداوەکە بەهۆی لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی ئۆتۆمبێلێکەوە بووە و زیانی ماددی زۆری بەدواوە بووە”.

ئاشکراشیکرد، “پێنج کەس لە رووداوەکەدا برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی: دابەشکردنی پاداشتی شەش مانگی خانەنشینان دەستیپێکردووە

بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی رایگەیاند، “دابەشکردنی پاداشتی مۆڵەتی کۆکراوەی شەش مانگی خانەنشینان دەستیپێکردووە”. ئەشرەف فازڵ، بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی…
Total
0
Share