سوپای ئەمریكا فڕینی جۆرە فڕۆكەیەكی رادەگرێت

سوپای ئەمریكا رایدەگەیەنێت، وەك رێوشوێنێكی خۆپارێزی رێگری لە فڕینی سەرجەم فڕۆكەكانی لە جۆری (ئۆسپرەی) دەكات، بەهۆی ئەو زنجیرە رووداوانەی بەسەر ئەو جۆرە فڕۆكەیەدا هاتن.

دواهەمین رووداویان لە ژاپۆن بوو لە كۆتایی تشرینی دووەمدا كە تیایدا هەشت سەربازی ئەمریكی بوونە قوربانی.

سوپای ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، فەرماندەی پرۆسە تایبەتە ئاسمانییەكان فەرمانیكردووە بە وەستاندنی فڕینی فڕۆكە سەربازییەكە، كە دەتوانێت وەك هەلیكۆپتەر بفڕێت و بنیشێتەوە و لەهەمان كاتیشدا وەك فڕۆكەی ئاسایی بچێتە ئاسمان.

فڕۆكەكە سەرەڕای (ئۆسپرەی) بە (سی فی-22)ش ناودەبرێت.

بابەتی پێشتر

خوێندكاران لەبارەی خەرجكردنی دەرماڵەوە ئاگاداردەكرێنەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی سەرجەم خەرجییەکانی راگرت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاملا هێرس دەنگی پێویستی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوونی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە

کاملا هێرس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا دەنگی نوێنەرانی دیموکراتەکانی بۆ کاندیدبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەدەستهێناوە. بەپێی ئاماری ئاژانسی…
Total
0
Share