زۆربەیان توركی بوون.. توركیا تۆڕێكی سیخوڕیی ئێرانی دەستگیركرد

دەزگای ھەواڵگریی تورکیا (میت) و ئاسایشی ئەو وڵاتە تۆڕێکی سیخوڕییان لەکاتی ڕفاندنی سەربازێکی پێشووی ئێرانی دەستگیرکرد، زۆربەی تۆڕە سیخوڕەكە خەڵكی توركیا بوون.

میدیای فەرمیی توركیا بڵاویكردەوە، دەزگای ھەواڵگریی (میت) و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وان، لە ئۆپەراسیۆنێکدا، ھەشت کەسیان دەستگیرکردووە، کە دوو کەسیان سیخوڕی ئێران بوون و نێردراون بۆ ڕفاندنی سەربازێكی پێشووی وڵاتەكەیان، کە لە شاری وان نیشتەجێبووە.

ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ ئاشكرایكردووە، لە ئه‌نجامی چاودێریكردنی ئەندامانی تۆڕەکە لەلایەن میت و ئاسایشه‌وه‌، دەرکەوتووە کە سیخوڕه‌ ئێرانییەکان، بڕی 10 ھەزار دۆلاریان بۆ (م.ی) كه‌ ھاوسەری سەربازه‌كه‌ی پێشووی وڵاته‌كه‌یانه‌، پێشنیازکردووە و لە ئەگەری ڕەتکردنەوەی، ھەڕەشەی ئەوەیان لێكردووە لە ئێران زیان بە خانەوادەكەی دەگەیەنن.

بەوتەی میدیای توركی، کارمەندانی ھەواڵگریی ئێران، بۆ ڕفاندنی ئه‌و كه‌سه‌ بۆ ئێران، بودجەیەکیان بە بڕی 30 ھەزار دۆلار بۆ پێکھێنانی تۆڕێک لە وان تەرخان کردبوو.

ئاشكراشیكردووە، دوای ئەوەی ڕوونبووەوە ھەواڵگریی ئێران، لە 24ی ئەیلوولدا دوو کەسی ناردووە بۆ وان به‌ مه‌به‌ستی ڕفاندنی ئه‌و كه‌سه‌ بۆ ئێران، ئەندامانی تۆڕەکە، كە لە شەش كەس پێكهاتبوون، ئێرانییەك و پێنج تورك، لەلایەن دەزگای ھەواڵگریی تورکیا (میت) و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وانەوە لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە دەستگیرکران.

بابەتی پێشتر

شارەزایەكی كەشناسی: هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما 9 پلە دادەبەزن

بابەتی دواتر

پۆچتینۆ: مێسی باڵۆندۆر بەدەستدەهێنێت و مباپێ-ش دەمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share