ئەڵمانیا وانەی “بەختەوەری” دەخاتە نێو پرۆگرامی خوێندنەوە

پاش كۆتاییهاتنی پشووی پایز لە ئەڵمانیا، خوێندكارانی ژمارەیەك لە خوێندنگا سەرەتاییەكان لە شاری براونشڤایگ، دەتوانن ئامادەی وانەی “بەختەوەری” بن لە چێوەی پرۆگرامی خوێندندا.

سەرەڕای خوێندنەوە و نووسین و بیركاری، ژمارەیەك خوێندنگای ئەڵمانی بڕیاریانداوە وانەی “بەختەوەری” بخەنە پرۆگرامی خوێندنەوە لە تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە و دوای كۆتاییهاتنی پشووی پایزە.

سەرەتا وانەكە لە 16 خوێندنگای سەرەتایی شاری براونشڤایگ-ی ویلایەتی ساكسۆنیا دەخوێندرێت.

ناوەرۆكی ماددەكە بەهای ئەو هەستانە و ڕێگای بەدەستهێنانی زیاتری لەخۆدەگرێت، وانەكە چەندین پرسی وەك پێزانین، پێشكەشكردنی هاوكاری بۆ كەسانی دیكە، هەست و سۆز، پشوودان و سووربوون دەگرێتەوە.

لە وانەی پێزانیندا، بۆ نمونە، خوێندكاران نوسراو بە پۆست ڕەوانە دەكەن و تیایدا دەربڕینەكانی پێزانین و پیاهەڵدان بۆ كەسی خوازراو دەنووسن. لە بەرامبەردا باوان دۆخی منداڵان لە راپۆرتی هەفتانەدا رووندەكەنەوە.

كەسانی بەختەوەر داهێنەرتر و بەرهەمدارترن!
ماددە زیادكراوە، بەشێكە لە پرۆژەیەكی توێژینەوە لەلایەن پەیمانگای دەرونناسی پەروەردەیی زانكۆی تەكنیكی لە شاری براونشڤایگ.

لە دەستپێشخەرییەكەدا 35 خوێندكاری زانكۆ ماددە نوێیەكە بە نزیكەی 300 منداڵ لە 16 خوێندنگادا دەڵێنەوە و تا كانونی دووەمی ساڵی 2023 بەردەوام دەبێت.

تۆبیاس رام، توێژەر لە بواری بەختەوەری لە براونشڤایگ دەڵێت، “ئەگەر جیهانێکمان بوێت کە کەمتر خەمۆکی و سترێسی تیابێت و لەبری ئەوە هاوسۆزی و پێزانین و تەندروستیی دەروونی زیاتری هەبێت، ڕەنگە قوتابخانەکانمان باشترین شوێن بن بۆ دەستپێکردنی چاندنی ئەم بەهایانە”.

ئەو پسپۆڕە دەروونناسە جەختی لەوە کردەوە کە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئەو کەسانەی ئاستێکی بەرزی بەختەوەرییان هەیە لە چاو کەسانی دیکە داهێنەر و بەرهەمدارترن. هەروەها لە چارەسەرکردنی کێشەکان باشترن و سیستمی بەرگریی لەشیان بەهێزتر و خۆڕاگرترە لە بەرامبەر فشاردا. هەروەها مرۆڤە بەختەوەرەکان تەمەنیان درێژترە.

بابەتی پێشتر

15 ملیۆن دینار بە تووشبووانی شێرپەنجە دەدرێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ هادی عامری کۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share