هەڵبژاردنی ژوورە بازرگانییەكانی پارێزگاكانی هەرێم بەڕێوەدەچێت

بۆ یەكەمجار دوای 17 ساڵ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێكرد و بڕیارە هەر ئەمڕۆ ناوی كاندیدە سەركەوتووەكان ئاشكرابكرێن.

عەتا محەمەد، بەڕێوەبەری نوسینگەی سلێمانیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرۆسەی هەڵبژاردن بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەكان و نوێنەری ژوورە بازرگانییەكانی عیراق و دوبەی دەستیپێكردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ هەڵبژاردنی 13 كورسی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی سلێمانی 26 كاندید كێبڕكێی پرۆسەكە دەكەن و، تیاشیدا 9 هەزار و 617 كەس مافی دەنگدانیان هەیە.

عەتا محەمەد ئەوەشی وت، پرۆسەكە دوای تێپەڕبوونی 17 ساڵ دێت بەسەر هەڵبژاردنی رابردووی ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمدا و، تا سەعات 5ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و دواتریش راستەوخۆ دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان دەكرێت و كاندیدە سەركەوتووەكان ئاشكرادەكرێن، هەر كاندیدێكیش سكاڵای لەسەر پرۆسەكە هەبێت دەتوانێت تانەی خۆی تۆمار بكات.

لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی ژوورە بازرگانیەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستاندا لە پارێزگای سلێمانی 13 ئەندام، 13 لە هەولێر، 11 لە دهۆك و 9 ئەندامیش لە هەڵەبجە هەڵدەبژێردرێن.

بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا وردەكاریی زیاتر دەخاتەڕوو:

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن

بابەتی دواتر

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان<br> زیاتر لە 16 ملیۆن دەنگدەر مافی بەشداریكردنیان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: نمەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و ئەگەری…
Total
0
Share