خشتەی دابەشكردنی مووچەی بەشێك لە مووچەخۆران گۆڕدرا

بانكی كێوەڕەش خشتەی نوێی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینیی پێشمەرگە بڵاوكردەوە دەڵێت، “خانەنشینی پێشمەرگەی 70 ئەوانەی كۆدەكانیان وەرگرتووەتەوە رۆژی یەك شەممە مووچەكانیان دابەشدەكرێت”.

بانكی كێوەرەش لە رانیە لە راگەیەنراوێكدا بۆ خانەنشینانی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ زانیاریتان خانشینی 70 هەمووی بۆتە خانەنشینیی سەربازی ئەو ماوەی پێشوو كۆدەكانیان گۆڕا بە گوێرەی كۆدی نوێ مووچەكەی وەردەگرن.

راشیگەیاندووە، بەپێی خشتەكە هەر ڕۆژە و سەرەی كۆدێكە رۆژی یەكەم كە دەكاتە یەكشەممە سەرەی زنجیرە یان كۆدی ژمارە 1 تا تاوەكو 18000 دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق: پێکهاتەکانی سەر بە ئێران دەبێت ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی بکرێنەوە

باڵیۆزى ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێکهاتەکانی سەر بە “ڕژێمی ئێران” بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەم…
Total
0
Share