وەزیری نەوتی عێراق: نەوتی کەرکوک لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکەین

وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند، نەوتی کەرکوک لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکەین.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، دوایین گۆڕانکارییەکانی کەرتی نەوتی ئاشکراکرد و رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ کۆمپانیای Chevronـی ئەمریکی، بەرهەمهێنان لە کێڵگەی رۆژئاوای قوڕنە 2 گەشە دەکات و دەگاتە نزیکەی 800,000 بەرمیل لە رۆژێکدا.

وەزیری نەوت وتیشی، عێراق پلانی داناوە رۆژانە 50,000 بەرمیل نەوتی کەرکوک لەڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا هەناردە بکات.

جەختیشیکردەوە، رێککەوتنەکەیان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی (رۆژئاوای قوڕنە 2 و بەلەد) هەنگاوێکی ستراتیجی و گرنگە بۆ ئابوریی وڵات.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بەردەوامبوونی ئەم دۆخە زیانی زیاتر بە پێگەی هەرێمی کوردستان و گوزەرانی هاوڵاتییان دەگەیەنێت

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی ئەڵمانیا و بەریتانیا کۆبووەوە و جەختی لەوە کردووە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە چەقبەستووە زیانی بۆ…
Total
0
Share