كەی خشتەی مووچەی مانگی 10 رادەگەیەندرێت؟

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا،761 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10 نێردراوە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا خشتەی مووچە رابگەیەندرێت و بۆ ئەوەش دەبێت هەرێمی كوردستان خۆی كورتهێنانەكە پڕبكاتەوە هەر كات ئەو كێشەیە چارەسەر كرا خشتەی مووچە رادەگەیەندرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بۆ دابەشكردنی مووچە ئەگەر كورتهێنانەكە چارەسەر نەكرا دەبێت بەغداد 761 ملیار دیناری دیكە بنێرێت تاوەكو مووچەی مانگی 10 دابەشبكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، حكومەتی عێراق داوای داهاتی نانەوتی لە هەرێمی كوردستان دەكات و ئەوەش تا رادەیەك هۆكاربووە كە خشتەی مووچە رانەگەیەندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لە هەولێر و دهۆك بەپێی ساڵنامەی دابەشكردنی مووچە لە مانگی چوارداین و لە سلێمانی و هەڵەبجە لەمانگی ئازارداین

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارەی پێویست بەردەستە دەڵێت،” بۆ لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار 20 ڕۆژ دەخایەنێت”؟ سەرچنار…
Total
0
Share