خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ دەبرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

گردبوونەوەیەكی مامۆستایانی وانەبێژ

بڕیارە رۆژی یەکشەممە مامۆستایانی وانەبێژ بەرەو هەولێر بەڕێبکەون و لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجامبدەن.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رۆژی یەکشەممە کاتژمێری 10:00 ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندانی بەرفراوانی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مامۆستایانی وانەبێژ دژی دانەمەزراندنیان بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکان چەندین جار خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە، بەڵام تا ئێستا وەڵام داواکارییەکانیان نەدراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بڕیاردرا

وەزراەتی کاری هەرێم رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوون لە پێشینەی هاوسەرگیریی ماوە بۆ سوودمەندبووانی کەمئەندامان درا. وەزارەتی کار و کاروباری…
Total
0
Share