تەرمی 12 کۆچبەر دۆزرانەوە کە لەسەرما ڕەقبوونەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاشکرایکرد، تەرمی 12 کۆچبەریان دۆزیوەتەوە کە سەرجەمیان لەسەرما ڕەقبوونەتەوە و پاسەوانانی سنووری یۆنان تۆمەتباردەکەن بە ناردنەوەی ئەو کۆچبەرانە بەبێ جلوبەرگ و هۆکاری ڕەقبوونەوەیان.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، 12 کۆچبەر کە لەلایەن پاسەوانانی سنووری یۆنانەوە دیپۆرتکراونەتەوە بۆ تورکیا و جلوبەرگەکانیان لێسەندراوە، لەسەرما ڕەقبوونەتەوە و ئەمڕۆ تەرمەکانیان دۆزراونەتەوە.

سولەیمان سۆیلو وەزیری ناوخۆی تورکیا لە تویتێکدا کە وێنەی تەرمی ژمارەیەک کۆچبەری بڵاوکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، “لەکۆی 22 کۆچبەر 12یان لەسەرما ڕەقبوونەتەوە بەهۆی ئەوەی لەلایەن هێزەکانی سنووری یۆنانەوە گەڕێندراونەتەوە تورکیا و سەرجەم جلوبەرگەکانیان لێسەندراوە و بووەتەهۆی مردنیان”.

ئەو تەرمانە لە ناوچەی ئیبسالا لە سنووری نێوان تورکیا و یۆنان دۆزراونەتەوە.

نووسینگەی پارێزەری ناوچەکە پێشتر ڕایگەیاندبوو، 11 کۆچبەریان بەتەواوی گیانیان لەدەستداوە و دەرفەتی ڕزگارکردنیان نەبووە، یەکێکیان گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەڵام دواتر گیانیلەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان: بڵاوکردنەوەی خێرای وێنە و ڤیدیۆی شوێنە ئەمنییەکان دەبێتە چاوساغیی بۆ لایەنی شەڕکەر

لقی سلێمانیی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت ڕێگە بدرێت کەناڵەکان ببنە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و سنووری…
زیاتر ببینە

بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى له‌ خوێندنگەكان ڕاگه‌یه‌ندرا

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایكۆتى سه‌رتاسه‌رییان ڕایگه‌یاند. له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى ناڕازی ئاشكرایكرد، بەهۆی…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی: لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی لیژنەیەک پێکهێندرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پاشەڕۆی کارگەکانی تانجەرۆ

بەڕێوەبەری ژینگەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، کاتی خۆی تانجەرۆ سنوورێک بوو کە دەکەوتە دەرەوەی سلێمانی، بەڵام ئێستا بەشێکە لە سلێمانی…
Total
0
Share