قائیمقامی چوارتا: لە ئاگرەکەی شارباژێڕدا نزیکەی 10 هەزار دۆنم زەوی سوتاوە

قائیمقامی قەزای چوارتا رایگەیاند، ئەو ئاگرەی ماوەی چەند رۆژێکە لە سنوورەکە کەوتووەتەوە کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام نزیکەی 10 هەزار دۆنم زەوی سووتاوە.

شاهۆ عوسمان قائیمقامی قەزای چوارتا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئاگرەکەی کە لە سنووری شارباژێر کەوتەوە ئەمڕۆ بە تەواوی کۆنتڕۆڵکراوە، لیژنەکەی تایبەتمان پێکهێناوە بۆ خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکانی”.

وتیشی، “ئاگرەکە سنووری نۆ گوندی گرتووەتەوە، نزیکەی 10 هەزار دۆنم زەوی لە باخ و دارستانی سروشتی و گەنم و پوش و پاوەن سووتاون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کەسێک بە تۆمەتی کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراوە پەڕاوی بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمانی کوردستان: دانانی بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان رێکاری خۆی هەیە

سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمان بانگهێشتکردنی پەرلەمانتاران لەلایەن سەرۆکی کاتی پەرلەمانەوە بۆ کۆبوونەوە رەتدەکاتەوە و جەختدەکاتەوە ئەو پرۆسەیە رێکاری تایبەت…
Total
0
Share