ئەو هۆکارانەی وادەکەن هەمیشە هەست بە سەرما بکەیت

بەشێک لە خەڵک بەبەردەوامی هەست بە سەرما دەکەن و جیاواز لە کەسانی ئاسایی کە ڕەنگە کەشوهەوایەکی ئاسایی بۆ خەڵکانی دیکە ببێتە سەرمایەکی بێزار کەر بۆ ئەو کەسانەی کێشەیەک وایلێکردوون زیاتر هەست بە سەرما بکەن، هۆکارەکانیشی دەکرێت پەیوەندیان پێکهاتە و بونیادی جەستەی کەسەکەوە هەبێت.

ئەو هۆکارانەی دەکرێت لە پشت سەرمای بەرەوامی جەستەتەوە هەبێت:

 

1-            ئەنیمیا سەرسامیت کە بۆچی هەمیشە هەست بە سەرما دەکەیت ؟ ئەم حاڵەتە لەوانەیە هۆکارێک بێت، ئەنیمیا ڕودەدات کاتێک بڕی تەواو و تەندروست لە خڕۆکە سورەکانی خوێن نەبێت، تاوەکو بڕی پێویست لە ئۆکسجین وەربگرێت کە لەش پێویستیەتی، ئەمەش دەبێتە هۆی بێتاقەتی، لاوازی، گێژی و کورتی هەناسەدان، هەروەها وادەکات هەست بە سەرما بکەیت بەتایبەت لە دەست و قاچەکاندا، پێویستە پزیشک هۆکارەکە دەستنیشانبکات و پێتبڵێت کە ئەگەر پێویست بێت گۆڕانکاری لە خواردنەکان یان تەواوکەرە خۆراکیەکانت بکەیت یاخود هەر چارەسەرێکی دیکە.

-2هایپۆثایرۆیدیزم (کەم چالاکی دەردانی سایرۆید) ئەمە کاتێک ڕودەدات کە سایرۆیدە ڕژێنەکان لە ملدا بڕی پێویست لە هۆرمۆنەکان بەرهەم ناهێنن، ئەمەش وادەکات زۆر هەستیار بیت بۆ سەرما،  هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی ئازاری جومگە و قەبزی و وشکبونی پێست و زۆربوونی کێش، نیشانەکان ساڵێک دەخایەنێت بۆ ئەوەی دەربکەون.

 

هایپۆثایرۆیدیزم بەهۆی زۆر هۆکارەوە دروست دەبێت کە پێکهاتوون لە نەخۆشی یان چارەسەر بۆ حاڵەتی نەخۆشی دیکە، پزیشک دەتوانێت ڕەچەتەی دەرمانی دروستکردنی هۆرمۆنەکانی پێ بدات بۆ جێگرتنەوەی ئەو هۆرمۆنانەی کە لەش بەرهەمی ناهێنێت.

 

4- دیاردەی ڕیناود ئەم دیاردەیەت تێداڕودەدات کە دەمارەکانی خوێن لە دەستدا کاردانەوەیەکی لە ڕادەبەدەریان دەبێت بۆ پلەگەرمییە ساردەکان یاخود سترێس، لەماوەی هێرشێکی ئەم دیاردەیەدا کە دەگاتە چەند خولەکێک بۆ کاتژمێرێک ، دەمارەکان تەسک دەبێت و ڕۆیشتنی خوێن سنووردار دەبێت، ئەمەش وا لە پەنجەکانی دەست و قاچ دەکات سارد و سڕ ببن و بتەزێن یاخود سپی و شین دەبنەوە، کاتێک خوێن دەگەڕێتەوە دەست دەکات بە چزو و تەنانەت ئازاریشی دەبێت، بەکارهێنانی دەرمان دەتوانێت نیشانەکان ئاسان بکات و ڕێگری بکات لە زیانگەیاندن بە شانەکان، هەروەها پێویست بە نەشتەرگەری دەکات ئەگەر حاڵەتەکە قورس بوو.

4- نەخۆشی گورچیلە، شەکرە و بەرزی فشاری خوێن بەزۆری دەبنە هۆی نەخۆشیی گورچیلە لەناوچوونی دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی بۆ ئاستێکی ترسناک چونکە گورچیلەکان کارێکی کەم دەکەن لە پاڵاوتنی خوێندا، ئەمەش دەتوانێ پلەی گەرمی لەش نزم بکاتەوە و ببێتە هۆی دروستبوونی کێشەی دیکە، هەروەها نەخۆشیی گورچیلە پەیوەستە بە ئەنیمیاوە کە وادەکات هەست بە سەرما بکەیت تەنانەت ئەو کاتانەی کە هەوای دەرەوە گەرمە ، لەوانەیە باش ببیتەوە کاتێک لەلایەن پزیشکەوە چارەسەری نەخۆشی گورچیلە وەردەگریت.

 

5- نەخۆشی خوێنبەری چێوەیی ئەم حاڵەتە ڕوودەدات کاتێک پەپکەی خوێن خوێنبەرەکان تەسک دەکاتەوە و دەبێتە هۆی ئەوەی بە سەختی بڕی پێویست لە خوێن وەربگیرێت لەقاچەکان و هەندێکجار لە باڵیشدا، ئەگەر یەکێک لە قاچەکان زیاتر سارد بوو وەک لە قاچەکەی تر بەتایبەتی ئەگەر ئازاری هەبوو و سڕ بوو یاخود لاواز بوو ئەمانە دەبنە نیشانە بۆ نەخۆشیەکە، پێویستە چارەسەری خێرا وەربگریت ئەگەر تێبینی نیشانەکانت کرد، گۆڕانکاری لە خواردن و ڕاهێنان کردن هەندێکجار یارمەتیدەر دەبێت بەڵام لەوانەیە پزیشک پێشنیاری بەکارهێنانی دەرمان یاخود هەندێکجار پڕۆسیجەر یان نەشتەرگەری بکات بۆ چارەسەرکردنی

 

. -anorexia nervosa (6بێ ئیشتیهای و کەمی کێش) نەخۆشیەکی خواردنە کە دەبێتە هۆی ئەوەی بە توندی بڕی کالۆری ببڕێت و وادەکات زۆر بە ترسناکی لاواز ببیت ، کەمی چەوری لەش دەبێتەهۆی ئەوەی هەموو کاتێک هەست بە سەرما بکەیت بەتایبەت لە دەست و قاچەکاندا . ئەم حاڵەتە دەتوانێت ببێتە مەترسی بۆ ژیان ، پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ پزیشک بکرێت ئەگەر وابیربکەیتەوە خۆت یان کەسێکی نزیکت ئەم حاڵەتەیان هەیە

 

7- ئەنلوەنزا (پەتا) بەهۆی ڤایرۆسێکەوە ڕوودەدات کە کاردەکاتە سەر هەموو لەش لەوانە لوت ، قورگ و سیەکان، تایەکی بەرز و سەرمایەکی زۆرت توش دەبێت لەگەڵ سەر ئێشە و ئازاری ماسولکە و کۆکە و لاوازی، لەوانەیە مەترسیدار بێت بەتایبەت بۆ منداڵ و لاوانی تازە پێگەیشتوو، پێویست بە وەرگرتنی ڤاکسینی ساڵانە دەکات بۆ ئەوەی بە تەندروستی بمێنیتەوە.

 

8- دەردە دەماری چێوەیی ئەگەر قاچەکان هەستیان بە سەرماکرد بەڵام سارد نەبوون لەکاتی دەستلێداندا ئەمە نیشانەیەکە بۆ ئەم حاڵەتە، بەزۆری دەستپێدەکات لە پەنجەی قاچەکانەوە و دواتر دەچێت بۆ قاچەکان، کاتێک برینێک یاخود حاڵەتێکی پزیشکی دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە دەمارەکان ڕوودەدات ، شەکرە هۆکارێکی باوە، هەروەها لەوانەیە بەهۆی نەخۆشیەکەوە بێت یان نەخۆشی جگەر یاخود گورچیلە، یاخود بەدەستنەهێنانی بڕی پێویست لە ڤیتامینەکان یان بەرکەوتن لەگەڵ ماددە کیمیاییە ژەهراویەکان، پزیشل دەتوانێت هۆکاری کێشەکە چارەسەربکات.

9-بەدەستنەهێنانی بڕی پێویست لە ڤیتامین B12 دەتوانێت بەهۆی ئەنیمیاوە ڕووبدات کە وا دەکات سەرمات ببێت . ڤیتامین B12مان لە مریشک و هێلکە و ماسییەوە دەست دەکەوێت ، هەندێک دانەوێڵە و خواردنی تر بەهێزتری دەکەن . بیرت بێت کە ناتوابیت بڕی تەواو لە ڤیتامین B12ت دەستبکەوێت تەنانەت ئەگەر خواردنی زۆر بخۆیت . هەندێک کەس کێشەی مژینی ڤیتامینەکانیان هەیە بەهۆی نەخۆشی یان ئەو دەرمانانەی کە بەکاری دەهێنن.

10- نەبوونی بڕی پێویست لە مادەی ئاسن بەبێ بونی بڕی تەواو لەم مادە خۆراکییە توشی (ئەنیمیای کەمی ئاسن ) دەبێت کە وا دەکات سەرمای ببێت، لەوانەیە بەهۆی لەدەستدانی خوێن یان خواردنی کەم یان بەهۆی ئەوەی کە لەش ناتوانێت بە باشی هەڵیمژێت، باشترین سەرچاوە گۆشتی سورە بەڵام لە باڵندە و گۆشتی بەراز و ماسیشدا هەیە، ئەو سەرچاوانەی کە بەبێ گۆشت پێکهاتوون لە نانی بەهێزکردنی ئاسن، دانەوێڵە، پاقلەمەنیەکان، فاسۆلیا ، نۆک هەروەها ئەو سەوزانەی گەڵاکانیان سەوزی تۆخە. ١١-ناتەواوی ژێرمێشکە ڕژێن ڕوودەدات کاتێک ژێرمێشکە ڕژێن بڕی پێویست لە هۆرمۆنەکان بەرهەم ناهێنێت ، یەکێک لە نیشانە تایبەتەکان ئەوەیە کە زۆر هەستیار دەبت بۆ سەرما و زۆر بە قورسی گەرم دەبیتەوە. لەوانەشە ببێتە هۆی ئەوەی توشی ئەنیمیا ببیت هەروەها ئارەزووی خواردن کەم ببێتەوە و کێش کەم بکات . پزیشکەکان هەوڵدەدەن چارەسەری هۆکارەکەی بکەن یاخود دەرمانت بۆ دابنێن وەک جێگرەوەیەک بۆ ئەو هۆرمۆنانەی کە بەرهەم ناهێنرێن .

 

12- بەکارهێنانی دەرمان هەندێک دەرمان لەوانەیە وابکات هەست بە سەرما بکەیت وەک لایەنە خراپەکابی بەکارهێنانی دەرمانەکە. بۆ نمونە (بێتا -بلۆکەر)ەکان یارنەتی ئارامبوونەوەی دڵ دەدات و لەش دەوەستێنێ لە بەرهەمهێنانی ماددە کیمیایە زیانبەخشەکان وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ نەخۆشیەکانی دڵ . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەست بە گێژی و بێتاقەتی و دڵ تێکەڵهاتن و سەرما لە دەست و قاچەکاندا دەکەیت . پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ پزیشکەکەتدا بکەی کە دەرمانەکانت بۆ دەگۆڕێت یاخود ژەمەکانیت بۆ کەم دەکاتەوە . ١٣- خواردنەوەی کهول وادەردەکەوێت لە سەرەتادا گەرمت بکاتەوە چونکە دەبێتە هۆی ڕۆیشتنی خوێن بۆ دەمارە فراوانەکانی خوێن تەنها لەژێر پێستدا . بەڵام پلەی گەرمی دادەبەزێت کاتێک لەش خوێن ڕادەکێشێت لە ناوکەوە بۆ ئەوەی ڕوبەری پێست گەرم بکاتەوە . ئەلکهول فشار دەخاتە سەر ئەو بەشەی مێشک کە کۆنترۆڵی پلەی گەرمی دەکات، لە کەشوهەوایەکی سارددا دەبێتە هۆی ئەوەی زۆر بە سەختی سەرمات ببێت ئەم حاڵەتە پێی دەوترێت ( دابەزینی پلەی گەرمی لەش.

بابەتی پێشتر

زێدان ڕاستیکرد .. بەیل و جەیمس دوو کوڕەکەی جارانن

بابەتی دواتر

بەڵگەنامەیەكی نهێنی: <br> بەریتانیا سڵی لە شەڕی سەدام و بیری لە پشتكردنە كورد كردوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share