لە شاری هەولێر کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن لە حەوت ماڵ دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە “دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، توانیمان تۆمەتبار (م، ن، ر) بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیربکەین.”
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، “تۆمەتبارەکە بڕێکی زۆر پارە و کەلوپەلی گرانبەهای دزیوە، پێشووتر چاودێریی چەند ماڵێکی کردووە و لە کاتی گونجاودا دزییەکەی لە حەوت ماڵ کردووە.”
ئاماژە بەوەش دەکات، تۆمەتبارەکە کاری گەیاندن(دیلیڤەری)ـی کردووە و لەو رێگەیەوە چاودێریی ئەو ماڵانەی کردووە.