پەرلەمانی كوردستان بە توندی وەڵامی ڕاپۆرتەكەی ئینستیتیوتی پەی دەداتەوە

پەرلەمانی كوردستان بە توندی وەڵامی ڕاپۆرتەكەی ئینستیتیوتی پەی دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، “هەر زانیاری و بابەتێك پەیوەست بێت بەپەرلەمان لە ماڵپەڕی پەرلەمان بڵاونەكرابێتەوە ڕاستنین و ئامانج لێیان چەواشەكاری و بەلاڕێدابردنی كارەكانی دامەزراوەی پەرلەمانە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەبەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە تێیدا هاتووە، “وێڕای چەندینجار ڕوونكردنەوەی پێویست لە دانیشتنەكانی پەرلەمان، دووپاتیدەكەینەوە هەر زانیاری و بابەتێك پەیوەست بە ڕۆڵی دەستەی سەرۆكایەتی و ئەندامانی پەرلەمان و كاری لیژنەكان و بەڕێوەچوونی دانیشتنەكانی پەرلەمان بە فەرمی لە ماڵپەری پەرلەمانی كوردستان بڵاونەكرابنەوە، ڕاستنین و ئامانج لێیان چەواشەكاری و بەلاڕێدابردنی كاری دامەزراوەی پەرلەمانە”.

دوێنێ ئینستیتیوتی پەی ڕاپۆرتێكی لەبارەی كاروچالاكییەكانی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە و ئاشكرایكردبوو، پەرلەمانتار هەیە لە یەك ساڵدا یەك خولەك قسەی كردووە و زۆرینەی پەرلەمانتارانیش ئیمەیلیان نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکارێکى دیکەى دواخستنى بڕیارى دادگاى فیدراڵى تایبەت بە مووچە ئاشکرادەکرێت

پەرلەمانتارێکى کورد هۆکارێکى دیکەى دواخستنى فەرمان سالارییەکەى دادگاى فیدراڵى ئاشکرادەکات. غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هۆكاری…
Total
0
Share