هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، پێویستناکات شۆفێران پەلەبکەن لە راییکردنی مامەڵەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی.

بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەو فۆڕمە ئەلیکترۆنییەى پێش سەردانیکردنى بەشى مۆڵەت پڕدەکرێتەوە، هیچ بەروارێکى بەسەرچوونى لەسەر نییە و، پێویستناکات شۆفێران لەترسى بەسەرچوونى ماوەى فۆڕمە ئەلیکترۆنییەکەیان پەلەبکەن تاوەکو مامەڵەکەیان خێراتر بۆ تەواوبکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، فۆڕمى ئەلیکترۆنى جیاوازە لە گرێبەستى ئەلیکترۆنى، پێویستە هاوڵاتیی بەر لە وادەى بەسەرچوونى گرێبەستى ئەلیکترۆنى سەردانى بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵبارین بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی کۆمەڵێک رێنمایی تایبەت بە خۆپاراستن لە کاتی خۆڵباریندا بڵاودەکاتەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندبن تاوەکو…
Total
0
Share