کرێکارێک لە کاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری گەرمیان لە کاتی کارکردندا کرێکارێک بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەمە لەگوندی قەڵەبڵاخەوە
تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (عومەر جەلیل ئیبراهیم) لەدایکبووی ساڵی 1996 هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار .
.کەبەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو

ئاشکراشیکرد، بەوتەی کەسوکارەکەی، قوربانییەکە کرێکاری کێڵگەی پەلەوەربووە لەکاتی کارکردندا کارەبا گرتویەتی و لەئەنجامدا گیانیلەدەستداوە
.لەئێستادا پۆلیسی گەرمیان لەسەر چۆنێتی رووداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خوێنی كەس سوورتر نییە
قوباد تاڵەبانی: بۆچی عێراق بۆ شەهیدبوونی كورد بە دەستی توركیا هەڵوێستی نەبوو؟

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بۆردومانەکەی گوندی پەرەخ و گیانلەدەستدانی نۆ هاوڵاتیی عێراقی دەڵێت، حکومەتی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 509 بوژانەوەی دڵ بۆ چارەخوازان ئەنجامدراوە

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، مانگی رابردوو 509 بوژانەوەی دڵ بۆ چارەخوازان ئەنجامدراوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share