سەعدی پیرە و کاروان گەزنەیی سەردانی هێمن مامەندیان کرد

سەعدی پیرە و کاروان گەزنەیی، سەردانی هێمن مامەند، رۆژنامەنووس و چالاکوانیان کرد و لە دۆخی تەندروستییان پرسییەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە نەخۆشخانەی شار، سەردانی هێمن مامەند، رۆژنامەنووس و چالاکوانیان کرد و لە دۆخی تەندروستیی ناوبراویان پرسییەوە.

کاروان گەزنەیی دڵنیاییدایە هێمن مامەند و وتی، هەموو پێشێلکارییەک بە هەر ناونیشانێک بێت بەرامبەر رۆژنامەنووسان رەتدەکەنەوە و، بۆچوونی ئازاد رێزلێگیراو دەبێت، ناشبێت هیچ هۆکارێک هەبێت بۆ ئازاردانی رۆژنامەنووسان.

جەختی لەوەشکردەوە، متمانەی تەواویان بە توانای هێزە ئەمنییەکان هەیە کە لە نزیکترین کاتدا تاوانبارانی رووداوەکەی شەوی رابردوو دەستگیربکەن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەنرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی: فەرمانمان بۆ دەستکردن بە دابەشکردنی نەوت لەناو شار پێنەگەیشتووە

وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا، فەرمانی وەزارییان پێنەگەیشتووە کە لەناو شاری سلێمانی، دەست بە دابەشکردنی…
Total
0
Share