سەعدی پیرە: یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

وتەبێژی یەكێتی رایدەگەیەنێت، بڕیارە لە ئاییندەیەكی نزیكدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا كۆببێتەوە و گفتوگۆی چەند بابەتێكی گرنگ بكەن.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:” بڕیارە لە ئاییندەیەكی نزیكدا یەكێتی و پارتی كۆببنەوە”.
وتیشی،” تائێستا كات و شوێنی كۆبوونەوەكە دیاریی نەكراوە و بۆ ئەو مەبەستە هەردوولا لە گفتوگۆداین”.

پێشتریش نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێكدا لە فەرەنساوە رایگەیاند، ” لەم هەفتەیەدا یەكێتی و پارتی لەسەر چەند پرسێكی گرنگ كۆدەبنەوە”.

بابەتی پێشتر

سبەی نەوتی سپی لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

ئینتەرمیلان یاریی لوتکەى بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزە روویدا

كەمێك پێش ئێستا بومەلەرزەیەك لە سنووری ئیدارەی راپەڕین روویدا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین گواستییەوە،…
Total
0
Share