وەزیری کارەبای هەرێم: زیاتر لە تریلیۆنێک دیناری قەرزی کارەبا لای خەڵکە

وەزیری کارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، ئێستا قەرزی کارەبای هاوڵاتییان بووەتە دوو قۆناغ، قەرزەکانی قۆناغی یەکەم زیاترە لە تریلیۆنێک دینارە.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “قەرزی کارەبای هاوڵاتییان دابەشبووە بەسەر دوو قۆناغدا، قۆناغی پێش پرۆژەی رووناکی و قۆناغی پاش پرۆژەی رووناکی، قەرزەکانی پێش پرۆژەی رووناکی زیاتر لە تریلیۆنێک و 700 ملیار دینارە”.
وتیشی، “میکانیزمێک دادەنرێت تاوەکو کێشەی دانەوەی ئەو قەرزانە چارەسەربکرێت، بەڵام نابێت دانەوەی قەرزەکان بەشێوازێک بێت کە کاریگەریی لەسەر باری دارایی هاوڵاتییان بکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share