سێ ئەندامى خێزانێک گیانیان لەدەستدا

لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە دەروازەى شارى بەغداد سێ ئەندامى خێزانێک کە دەوترێت دانیشتووى شارى هەولێرن گیانیان لەدەستدا.

بەپێى میدیا عێراقییەکان، رووداوەکە بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە دەروازەى بەغداد لەنێوان ئۆتۆمبێلێکى تایبەت و بارهەڵگردا بووە.

بڵاویشیانکردەوە، لە خێزانەکە کە کوردن و، لە دایک و باوک و دوو منداڵ پێکهاتوون، سیانیان گیانیان لەدەستداوە.

یەکێک لە منداڵەکان بە سەختى برینداربووە و رەوانەى نەخۆشخانە کراوە بەمەبەستى چارەسەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێکخراوی پەیامنێران: هێزە ئەمنییەکان هەوڵ بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنی ڕۆژنامەنووسانمان دەدەن

رێکخراوی پەیامنێران رایدەگەیەنێت، هێزە ئەمنییەکان هەوڵ بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنی رۆژنامەنووسان دەدەن، کە ئەمەش جێگەی قبوڵ نییە.…
Total
0
Share