خوێندنی باڵای هەرێم: گرفتەکانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان چارەسەر دەکەین

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڵاویکردەوە، “لە دیدارێکماندا لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کێشە و گرفتەکانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان گفتوگۆی لەبارەوە کرا و کێشەکانیان چارەسەر دەکەین”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، “وەفدێکی خوێندنی باڵا بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان سەردانی وەزارەتی تەندروستییان کرد”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “لەدیدارێکدا تیشک خرایە سەر کێشە و گرفتەکانی ئەو کۆلێژە و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ئامادەیی خۆی بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان پیشاندا و هەموو ئامادەییەکی وەزارەتەکەی خستەڕوو، بەتایبەت پرسی دابینکردنی ستافی ئەکادیمی و گۆڕینی پۆلێنبەندی نەخۆشخانەکانی گەرمیان بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری”.

خوێندنی باڵا دەشڵێت، “وەزیری تەندروستی ئامادەیی نیشاندا بۆ دەستەبەرکردنی ستافی پێویست بۆ کۆلێژەکە لەڕێگەی گواستنەوەیان بۆ سەر میلاکی کۆلێژی پزیشکی و دواتریش تەنسیب کردنەوەیان بۆ سەر وەزارەتی تەندروستی بە ڕەچاوکردنی ڕێوشوێنە زانستی و کارگێڕییەکان”.

بڕیاریشدرا هەردوو وەزارەتەکە پێکەوە هەماهەنگی بکەن بۆ گۆڕینی پۆلێنبەندی نەخۆشخانەکانی گەرمیان بۆ نەخۆشخانەی فێرکاری بەمەبەستی راهێنان و ئەنجامدانی لایەنی پراکتیکی خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی گەرمیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەدهەم بارزانی: ئەوەی مامۆستایان ئەنجامییان داوە لەپێناو هۆشیارکردنەوەی میللەتێکی گەورەیە

ئەدهەم بارزانی، سەردانی مامۆستایانی مانگرتووی سلێمانی کرد و پاڵپشتیی خۆی بۆ داواکارییەکانییان دەربڕی و راشیگەیاند، “سەردانی بافڵ جەلال…
Total
0
Share