ئاگر لە بازاڕی شاری کەلار کەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە بازاڕێکی ناو شاری کەلار کەوتەوە و تا ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی کەلار نەیانتوانیوە کۆنتڕۆڵی بکەن.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆڵانی لەفەفرۆش و کوتاڵ فرۆشەکانی ناو بازاڕی کەلار ئاگر کەوتەوە و لە ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بە هاوکاریی کاسبکارانی گوزەرەکە لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان، بەڵام بەهۆی زۆری ئاگرەکە نەتوانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت.

بەهۆی ئاگرەکەوە تا ئێستا ژمارەیەک دووکان سووتاون و زیانی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبدولستار مەجید: كۆمەڵی دادگەری لە هەڵبژاردن ناترسێت و خەڵكانی دیكەن دەیانەوێت دوایبخەن

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە حزبەكەی و فراكسیۆنەكەیان لەسەر دواخستنی پەرلەمان ڕێككەوتنیان كردبێت. عەبدولستار مەجید…
Total
0
Share