لە شاری موسڵ رووفاتی 11 کەس دۆزرانەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری موسڵ رووفاتی 11 کەس دۆزرانەوە کە ناسنامەکانیان نادیارە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی موسڵ بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی مەیدان لە موسڵی کۆن رووفاتی 11 کەس دۆزرانەوە کە ناسنامەکانیان دیارنییە.

دۆزینەوەی ئەو رووفاتانە لە چێوەی ئەو هەڵمەتی گەڕان و پشکنینانەدایە بۆ دۆزینەوەی قوربانیانی شەڕی موسڵ ئەنجامدراون.

لە ئێستادا رووفاتەکان رادەستی پەیمانگەی پزیشکی دادی کراون بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەکانیان.

گەرچی شەش ساڵ بەسەر کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لە دەستی تیرۆرستان تێپەڕبووە، تا ئێستاش ژمارەیەکی زۆر تەرم لەژێر داروپەردووی بینا رووخاوەکاندا ماونەتەوە و پرۆسەی گەڕان و پشکنینەکانیش بەردەوامیان هەیە.

 

بابەتی پێشتر

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی هەرێم

بابەتی دواتر

ئەگەر حکومەت ناچاربێت بە نرخی فەرمی دۆلار بە هاوڵاتییان دەفرۆشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share