هەوڵى هاوردەکردنى ژمارەیەک ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێل پوچەڵکرایەوە

لەلایەن دەستەى دەروازە سنوورییەکانەوە دەستبەسەر 12 ئۆتۆمبێلى خوار مۆدێلدا لە دەروازەى بەندەرى ئوم قەسردا گیرا.

دەستەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەى بەندەرى ئوم قەسرى باکوورەوە دەستبەسەر چوار “حاویە”ى قەبارە 40 پێ-دا گیرا کە 12 ئۆتۆمبێلى ساڵۆنى جۆر جیاوازیان تیادابوو، لە مۆدێلى خوار رێگەپێدراو بۆ هاوردەکردن.

ئەوەشى خستەڕوو، دواى پشکنین و وردبینى دەرکەوت دەستکاریى ژمارە شانسییەکانیان کراوە.

دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق ئاماژەى بەوەشدا، رێوشوێنى یاسایى پێویست گیراوەتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق: ئەمساڵ کۆتایی بە خزمەتگوزاریی (وایفای) دێت

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەت کراوەیە بۆ پرۆژەکانی کەرتی تایبەت لە بوارەکانی زیرەکیی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی. دەشڵێت،…
Total
0
Share