دەستەی دەسپاكی: سەرۆك كۆماری عێراق فۆڕمی ئەستۆپاكی ساڵی 2024ی پڕكردەوە

سەرۆك كۆماری عێراق فۆڕمی ئەستۆپاكی دەستەی دەسپاكی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2024 پڕكردەوە.

دەستەی دەسپاكیی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاكردەوە و رایگەیاند، د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراق فۆڕمی ئەستۆپاكی بۆ ساڵی 2024 ـی پڕكردەوە و دەستەكەیان فۆرمی ئەستۆپاكی سەرۆك كۆماری وەرگرتووەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەگەڵ سەرەتای ساڵی نوێ و دەستپێكردنەوەی دەوامی رەسمی، ھەریەكە لە سەرۆك وەزیران، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لە بری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆكی دەستەی دەسپاكی و ژمارەیەك وەزیر و پەرلەمانتار فۆرمی ئەستۆپاكی دەستەكەیان بۆ ساڵی 2024 پڕكردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان یاروەیس: تائێستا بانكەكان رێكارەكانی ناردنی 700 ملیار دینارەكەیان تەواو نەكردووە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ ناردنی قەرز بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاراستەی بانكەكان كراوە…
Total
0
Share