دەزگای هەواڵگری: “پڵنگەكەی بەغداد”مان دەستگیركرد

دەزگای هەواڵگریی عێراق، دەستگیركردنی گەورە بەرپرسێكی داعشی ڕاگەیاند.

گەورە بەرپرسەكەی داعش ناوی نەمر سوێدە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی دەزگای هەواڵگریی عێراق كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوبات بڵاوكراوەتەوە، ناوبراو بە “پڵنگەكەی بەغداد” ناسراوە و كوڕی گەورە بەرپرسی داعش ئەحمەد عەبدوڵا سوێدە.

نەمر سوێد بەرپرسی یەكەی بۆمبڕێژكردنە لە ویلایەتی باشووری ڕێكخراوی داعش كە تایبەتە بە پارێزگاكانی باشووری عێراق و ئەمڕۆ لە ئەبوغرێب لە خۆرئاوای بەغداد دەستگیركراوە.

دەزگای هەواڵگریی عێراق دەڵێت، “دەستگیركردنی نەمر سوێد زۆر گرنگە، چونكە كاربەدەستێكی گەورەی داعشە و ڕەنگە لەڕێگەی ئەوەوە زانیاریمان لەبارەی چەندین بەرپرس و پلانی ڕێكخراوی داعشەوە دەستبكەوێت.”

بەوتەی شارەزایانی ئەمنی كە لەبارەی هەواڵەكەوە لێدوانیان داوە، ئەمە دووەم “ئۆپەراسیۆنی گرنگ”ی هێزەكانی عێراقە لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا دوای ئەوی توانییان جێگری خەلیفەی داعش كە بە ئەبو یاسر عیساوی ناسراوبوو بكوژن.

بابەتی پێشتر

قاعیدە دەبێتە خاوەنی "بن لادن"ێكی نوێ بەڵام مەترسیدارتر

بابەتی دواتر

بەرپرسێكی داعش لە هەولێر دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share