بڕیارە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بگاتە بەغداد.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی دەچێتە بەغدا و لەگەڵ لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، سەردانەکەی ئاوات شێخ جەناب دەکەوێتە رۆژی چوارشەممە و کۆبوونەوەکەی لەگەڵ لیژنەی دارایی تایبەت دەبێت، بە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم، پرسی دابینکردنی مووچە.
پێشتر لیژنەی دارایی نووسراوی ئاڕاستەی وەزیری دارایی کردبوو، بەڵام ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوو.