جارێکی دیکە سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەر جوتیارانی سەرگەڕان

لەکاتی کارکردنی چەند تراکتۆرێکدا لە پارچەیەک زەوی کشتوکاڵی گوندی شناغەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان هێزێکی سوپای عێراق هەڵیکوتایە سەریان.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە کەرکوک گواستییەوە، شەوی رابردوو لە گوندی شناغەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان ژمارەیەک جوتیار بە پێنج تراکتۆرەوە چوونەتە سەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان بە مەبەستی کێڵانی زەوییەکە، لەلایەن هێزێکی سوپای عێراقەوە هەڵکوتراوەتە سەریان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکە یەکێک لە جوتیارەکانیان دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر تراکتۆرەکاندا گرتووە و رێگری کارکردنیان لێکردوون.

ئاشکراشیکرد، ئەو پارچە زەوییەی جوتیارەکان کاریان تێداکردووە، هیچ کێشەیەکی یاسایی تێدانییە و لە ساڵی 2021 ەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ خاوەنە راستەقینەکەی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت و دزینی ئۆتۆمبێلەکەی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند کە کەسێکی خاوەن پێداویستیی تەیبەت دوای پێنج ڕۆژ بێسەروشوێنبوونی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و تۆمەتباری…
Total
0
Share