هەژار ماهیر، بەرپرسی فەرمانگەی ژینگەی سۆران ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتییەی شەختە سەهۆڵینەکەی لە کوێستانەکانی کێلەشین لە سنووری سۆران شکاند سزا دەدرێت.
ئاماژەی بەوەدا، ڕەفتاری ئەو هاوڵاتییە بەپێی یاسای ژمارە 8ـی ساڵی 2008 بە سەرپێچی ژینگەیی هەژماردەکرێت.
ڕوونیشیکردەوە، بەگوێرەی ماددەی 41 و 42 لە یاسای سزادان، سزایەک بۆ ئەم کارە دیاریکراوە کە دادوەر بەگوێرەی قەبارەی ئەو زیانەی بە سروشت گەیەندراوە سزای دارایی تۆمەتبارەکە دەدات کە لە 150 هەزار کەمتر نییە و لە 200 ملیۆن دینار زیاتر نییە.